ژماره‌ی كوژراوانی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌ززه‌ بۆ 25 هه‌زار كه‌س به‌رزده‌بێته‌وه‌

جیهان
18:51 - 2024-01-21

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین له‌ غه‌ززه‌ رایگه‌یاند: ژماره‌ی كوژراوانی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه‌ ،گه‌یشته‌ زیاتر 25 هه‌زار كه‌س.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین ڕاشیگه‌یاند: له‌ ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا ئیسڕائیل 15 كۆمه‌ڵكوژیی له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ ئه‌نجامداوه‌و له‌ئه‌نجامیشدا 178 كه‌س كوژراو و 293 كه‌سی دیكه‌ش برینداربون، به‌مه‌ش ژماره‌ی قوربانیانی كه‌رتی غه‌ززه‌ له‌ 107ه‌مین رۆژی جه‌نگه‌كه‌دا  گه‌یشتۆته‌ 25 هه‌زار و 105 كوژراوو  62 هه‌زار و 681 بریندار.
وتیشی: ژماره‌یه‌ك كوژراو له‌ ژێر داروپه‌ردو له‌سه‌ر ڕێگاكان ماونه‌ته‌وه‌و  تیمه‌كانی فریاكه‌وتن و به‌رگری شارستانیش ناتوانن بچن به‌هانایانه‌وه‌.
ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌: دۆخی ته‌ندروستی له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ كاره‌ساتباره‌، به‌و پێیه‌ی ئیسرائیل به‌ ئه‌نقه‌ست سیسته‌می ته‌ندروستی له‌ناوده‌بات و  به‌رده‌وامیشه‌ له‌ ڕێگریكردن له‌ چونه‌ ژوره‌وه‌ی یارمه‌تییه‌ پزیشكییه‌كان بۆ ناو كه‌رتی غه‌ززه‌.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP