به‌پێی سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌كان له چوارچێوه‌ی هه‌نگاوه‌كانی محەمەد بن سەلمان سەرۆک وەزیرانی سعودیە، بۆ کرانه‌وه به رووی بواری گەشتیاریی و بازرگانییدا، وڵاتی سعودییه بڕیاری كردنه‌وه‌ی فڕۆشگای خواردنه‌وه حكولییه‌كان ده‌دات.
ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیتەرز بڵاویكردووه‌ته‌وه سەرچاوەیەکی ئاگادار له سعودییه پێیڕایگەیاندووە، سعودیە ئامادەکاریی دەکات بۆ کردنەوەی یەکەم فرۆشگای خواردنه‌وه حكولییه‌كان لە ڕیازی پایتەخت، کە ته‌نها تایبه‌ت ده‌بێت بە دیپلۆماتکارانی نا موسڵمان.
ڕوونیشیکردووەته‌وە، شوێنی فرۆشگا نوێیەکە لە گەڕەکی دیپلۆماتكاره‌كان ده‌بێت لە ڕیاز، کە باڵیۆزخانە و دیپلۆماتکارانی لێ نیشتەجێیە.
ئه‌مه له‌كاتێكدا پێشترخواردنەوە کحولییەکان له‌و وڵاته تەنها به ڕێگەی (به‌رید)پۆستی دیپلۆماسی یان لە ڕێگەی بازاڕی ڕەش دەستدەکەوت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP