له نۆههمین ساڵیادی شههیدبوونی لیوا شێرکۆ فاتیح شوانی و لیوا حسێن مهنسوڕ چهندین پهیامی هاوخهمی بڵاوكرانهوه
پەیامی ئاسۆ مامەند بۆ ساڵیادی شەهیدان شێرکۆ فاتیح شوانی و حسێن مەنسوڕ و هاوڕێکانیان
کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان!
کەرکوکییە ئازا و خۆڕاگرەکان!
نۆ ساڵ لەمەوبەر و لە کاتی بەرگریکردن لە خاکی پیرۆزی کوردستان، میللەتەکەمان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، دوو فەرماندەی ئازا و جوامێری لە دەستدا، ئەوانیش؛ لیوا (شێرکۆ فاتیح شوانی) کە شەوی ٢٩ لە سەر ٣٠ی ١ی ٢٠١٥، و لیوا (حسێن مەنسوڕ) کە رۆژێک دواتر لەگەڵ پۆلێک لە هاوسەنگەرانیاندا؛ لە داستانێکی کەم وێنە و بەرگرییەکی قارەمانانەدا لە کەرکوکی قودسی کوردستان دژ بە تاقم و گروپە تیرۆریستییەکانیی د.ا.عش، گەیشتنە کاروانی نەمران، و بە خوێنی گەشیان کەرکوک و پێکهاتەکانیان لە هەڕەشە و مەترسییەکانی د.ا.عش پاراست، و نەیانهێشت دەستی رەشی ئەو گروپ و تاقمە تیرۆریستییە بگات بە کەرکوک و دانیشتوانە رەسەنەکەی.
لە ماوەی رووبەڕووبوونەوەی تاقم و گروپە تیرۆریستیەکاندا، هێزەکانیی پێشمەرگەی کوردستان بە هاوکاری هێزە ئەمنییەکان، گەورەترین نەبەردییان تۆمارکرد و توانیان غرووری د.ا.عش لە رەگەوە تێکبشکێنن و لەناویان ببەن.. سەر قافڵەی ئەو نەبەردییەش شەهیدان بوون، لە ناو شەهیدانیشدا هەردوو شەهیدی فەرماندە لیوا (شێرکۆ فاتیح شوانی) و لیوا (حسێن مەنسوڕ) و هاوڕێکانیان بوون، کە بوونە سیمبوڵی تێکشکاندن و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانیی د.ا.عش.
لەم یادەدا.. سەری رێز و وەفا بۆ گڵکۆی هەردوو شەهیدی فەرماندە؛ لیوا شێرکۆ فاتیح شوانی، و لیوا حسێن مەنسوڕ، و هاوڕێکانیان و سەرجەم شەهیدان دائەنوێنین
نەمری بۆ شەهیدان.. مردن بۆ تیرۆریستان!
ئاسۆ مامەند
سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
پەیامی رهوهند مهلا مهحمود بۆ ساڵیادی شەهیدان شێرکۆ فاتیح شوانی
لە ڕۆژ ژمێری گەلەکەماندا، ڕۆژێک نییە یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، شەھیدێکی لە پێناو ئازادی نیشتمانەکەمان و کۆمەڵانی خەڵک نەبەخشیبیت، نۆ ساڵ لەمەوبەریش، ههردوو فهرماندهی تێكۆشهر وپێشمهرگهی دێرین، لیوا شێركۆ فاتیح شوانی له شهوی 29 لهسهر 30 و لیوا حسێن مهنسور رۆژی 31 ی 1
له شهڕی دژ به تیرۆریستانی داعش، و له مهیدانی بهرگری له خاک و خەڵکی كوردستان، لەگەڵ پۆلێک لە پێشمەرگەی قارەمان، پلەی شەھادەتیان بەدەستھێنا و به خوێنی خۆیان داستانی نهمریان تۆماركرد بوونە سیمبولی تێکشکاندنی ئەفسانەی داعش.
لە ساڵڕۆژی شەھید بوونی ھەردوو فەرماندەی تێکۆشەردا، بەڵێن دەدەین درێژەپێدەری
ڕێبازە پیرۆزەکەیانبین، و وەک ھەمیشەش خاوەندارێتی لە کەرکوک دەکەین و دەیکەینە سەنگی بەرگریکردن و رێگەنادەین ھیچ ھێز و لایەنێک بیەوێت ئیرادەی خۆی بەسەر کۆمەڵانی سەربەرزی کەرکوک فەرزبکات.
دروود بۆ رۆحی پاكی ههموو شههیدان.
رهوهند مهلا مهحمود
لێپرسراوی مهڵبهندی دووی رێكخستنی كهركوكی (ی.ن.ك)
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP