بەهۆی سەرکەوتوویی لە جێبەجێکردنی ڕێکارە یاساییەکان خەڵاتی ماندێلا بەخشرایە دەزگای ئاسایشی هەرێم

کوردستان
20:14 - 2024-02-06

خەڵاتی ماندێلا بە دەزگای ئاسایشی هەرێم بەخشرا کە خەڵاتەکە لەسەر ئاستی جیهان بەو دامەزراوانە دەبەخشرێت کە سەرکەوتوون لە جێبەجێکردنی ڕێکارە یاساییەکانی لێکۆڵینەوەی تۆمەتباران.

جێبەجێکردنی ڕێکارە جیهانیەکانی تایبەت بەکاتی ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی تۆمەتباران و تۆمارکردنی ئەو ڕێکارانە لەڕێگای کامێراوە، بۆ یەکەمجارە لەسەر ئاستی هەرێم و عیراق، لەلایەن دەزگای ئاسایشی هەرێم کە دامەزراوەیەکی نیشتمانییە بۆ ئارامی و سەقامگیری ئەنجام دەدرێت، بەم هۆیەشەوە خەڵاتی ماندێلا-ی لەلایەن ڕێکخراوی تۆڕی دادپەروەری بەندییەکان پێبەخشرا.

لەسەر ئاستی جیهان، خەڵاتی ماندێلا پێشکەش بەو دامەزراوانە دەکرێت کە سەرکەوتوون لە جێبەجێکردنی ڕێکارە یاساییەکانی لێکۆڵینەوەی تۆمەتباران، دەزگای ئاسایش سەرجەم ڕێکارە نێودەوڵەتییەکانی تۆمارکردنی ڕەوتی لێکۆڵینەوەی لە ڕێگەی کامێرا و تۆمارکردنەوە پیادە کردووە. هەروەها دەزگای ئاسایش دامەزراوەیەک بۆ ئارامی و سەقامگیری، بەردەوامە لە جێ بەجێکردنی ڕێکارە یاساییە باڵاکان.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP