له‌ كه‌ركوك زه‌وی به‌سه‌ر پێشمه‌رگه‌دا دابه‌شده‌كرێت

کوردستان
16:26 - 2024-02-07



سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ شاره‌وانی كه‌ركوك كه‌ نه‌یوست ناوی ئاشكرابكرێت، وتی:" له‌و سه‌ردانه‌ی دوایی بەڕێوەبەری شارەوانی كەركوك بۆ به‌غدا، رەزامەندیی وەزیری شارەوانییەكانی عێراقی وه‌رگرتووه‌ بۆ دابەشكردنی زەوی بەسەر هێزەكانی پێشمەرگەو ئاسایش."

سه‌رچاوه‌كه‌ باسی له‌وه‌شكرد:" بەڕێوەبەری شارەوانی كەركوك له‌ كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وەزیری شارەوانییەكان به‌ نووسراوێك داوایكردووه‌، هاوشێوەی هێزە ئەمنی و سەربازییەكانی عێراق، زەوی بەسەر پێشمەرگەو ئاسایشیشدا دابەشبكرێت، وەزیری ئاوەدانكردنەوەو شارەوانییەكانیش رەزامەندی لەسەر دەربڕیوەو داوایكردووە رێوشوێنەكان بۆ ئەو مەبەستە تەواوبكرێت."

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP