بۆرییه‌كی نه‌وت له‌ شه‌قامی پشتێنه‌یی كه‌ركوك ده‌شكێت

کوردستان
21:07 - 2024-02-08

پاش ئه‌وه‌ی له‌ نزیك شه‌قامی پشتێنه‌یی كه‌ركوك، بۆڕیه‌كی نه‌وت كه‌ نه‌وتی رە‌ش له‌ ناوچه‌ی جه‌به‌ل بۆره‌وه‌ بۆ كۆمپانیای نه‌وتی باكور ده‌گوازێته‌وه‌ ، به‌ هۆی كۆنی بۆڕیه‌كه‌وه‌ شكا ، دوای چاككردنه‌وه‌ی بۆڕیه‌ شكاوه‌كه‌، ئه‌و نه‌وته‌ رە‌شه‌ی ڕژا بوو گڕی گرت و  ، پاشان له‌ لایه‌ن تیمه‌كانی ئاگر كوژێنه‌وه‌ی كۆمپانیای نه‌وتی باكوره‌وه‌ كۆنتڕۆڵ كرا.

ته‌مه‌نی بۆڕیه‌ شكاوه‌كه‌ 13 ساڵه‌ و 24 ئینجه‌و به‌درێژایی 11 كیلۆمه‌تر نه‌وتی كێڵگه‌ی جه‌به‌ل بۆر بۆ كۆمپانیای نه‌وتی باكور ده‌گوازێته‌وه‌.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP