كێشه‌ی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم چاره‌سه‌ر ده‌كرێت

کوردستان
21:10 - 2024-02-08

عه‌توان عه‌توانی سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عیراق له‌لێدوانێكدا رایگه‌یاند: پێشبینیده‌كه‌ن مانگی داهاتوو كێشه‌ی مووچه‌ و بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر بكرێت.

وتیشی: هه‌وڵدراوه‌ له‌نێو ناكۆكییه‌ سیاسی و دارایه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا چاره‌سه‌رێكی ریشه‌یی بۆ پرسی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم بدۆزرێته‌وه‌.

سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: زیادكردنی ئه‌و برە‌ پاره‌یه‌ی به‌غدا بۆ هه‌رێمی ده‌نێرێت له‌ 618 ملیار دیناره‌وه‌ بۆ 700 ملیار دینار په‌یوه‌سته‌ به‌پابه‌ندییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم به‌داواكارییه‌كانی حكومه‌تی عیراق. 

باسیله‌وه‌شكرد: ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر هه‌موواری یاسای بودجه‌ رێكبكه‌ون و هه‌موواره‌كه‌ له‌په‌رله‌مان په‌سه‌ند بكرێت كێشه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم چاره‌سه‌ر ده‌بێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP