گروپی چه‌كداری مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له‌عیراق به‌ ره‌سمیی شه‌ڕی دژی ئه‌مریكا ڕاگه‌یاند

عێراق
11:09 - 2024-02-10

گروپی چه‌كداریی له‌عێراق به‌ره‌سمیی شه‌ڕی دژی ئه‌مریكا ڕاگه‌یاند، رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تیش ده‌ڵێت، ئه‌مه‌ پلانێكی ئێرانه‌ بۆ هه‌ره‌سپێهێنانی عێراق .
 گروپی چه‌كداری مقاوه‌مه‌ی ئیسلامیش له‌عیراق، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ هێرشه‌كانی ئه‌مریكا بۆ به‌ئامانجگرتنی سه‌كرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، رایگه‌یاندوه‌، دوژمنان جگه‌ له‌زمانی چه‌ك له‌هیچی دیكه‌ تێناگه‌ن، ده‌شڵێن، پێویسته‌ گروپه‌كانی دیكه‌ش پاڵپشتمانبن له‌ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئه‌مریكادا.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، له‌ماوه‌كانی ڕابردوودا گروپی مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی عێراق ڕۆژانه‌ هێرشی ده‌كرده‌سه‌ر بنكه‌و باره‌گاكانی ئه‌مریكا له‌سوریاو عێراق و ئوردن.
هاوكات رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت راپۆرتێكی له‌باره‌ی دۆسییه‌ نهێنییه‌كانی دروستبوونی گروپی مقاومه‌ی ئیسلامی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و، باس له‌ئاڵوگۆڕی شوێنی جوگرافیی كاركردنی گرووپه‌كه‌ ده‌كات و ده‌ڵێت، هه‌ندێكیان له‌چه‌ند شوێنێكی وادا دانراون، بتوانن ده‌ستیان بگات به‌بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی نێو هه‌ولێرو سوریا. 





بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP