ئاسۆ مامەند چاویدەکەوێت بە نوێنەری پێکهاتەی مەسیحییەکانی کەرکوک

کوردستان
19:50 - 2024-02-12

رۆژی دوو شەممە ١٢-٢-٢٠٢٤  ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە شاری کەرکوک، چاویکەوت بە خاتوو (انجيل زیا شیبا) نوێنەری پێکهاتەی مەسیحییەکانی کەرکوک لە کوتلەی بابلیۆن لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک.
لە دیدارێکدا کە رێبوار تەها ئەندامی ئەنجومەنیی سەرکردایەتیی ئامادەی بوو،  ئاسۆ مامەند جەختی کردەوە؛ کەرکوک شاری پێکەوە ژیانیی سەرجەم نەتەوە و ئاینەکانە، و لەو رووەوە وتیی؛ دەبێت ئەندامانیی ئەنجومەنیی پارێزگای کەرکوک بەبێ جیاوازیی، خزمەتیی کەرکوک و دانیشتوانە رەسەنەکەی بکەن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP