به‌گوێره‌ی رۆژنامەی (واشنتن تایمز)ی ئه‌مریكا، دادگای واشنتۆن کۆچبەرێکی عێراقی له‌و وڵاته به تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ تیرۆركردنی جۆرج دابلیو بوش سه‌رۆكی پێشووتری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به 14 ساڵ زیندانیی سزادا.
(واشنتن تایمز) ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه كه :"کۆچبەرە عێراقییەکە ناوی (ئەحمەد شەهاب)ەو لەکاتی لێکۆڵینەوەدا (جۆرج دابلیو بوش) بە هۆکاری پشێووییه‌كانی عێراقی لە دوای ساڵی 2003 و روخاندنی سەدام حسێن زانییوه.
(واشنتن تایمز) باسی له‌وه‌شكردووه كه:"(مایکل واتسن) دادوەری ئەمریکی به 178 مانگ تۆمه‌تبار ئەحمەد شەهاب سزادا، ئەوەش دوای داننان به تاوانه‌كه‌یدا لە پشتیوانیکردنی دارایی تیرۆرستان، پێشبینی دەکرێت لە دوای کۆتاییهاتنی سزاکەشی دیپۆرت بکرێتەوە."
باسی له‌وه‌شكردووه :"داواکارانی گشتیی ویەلایەتی واشنتن دەڵێن، ئەحمەد شەهاب ڤیزای ئەمریکی وەرگرتوە و لەو رێگەیەوە هاتوەتە ناو وڵاتەکە، ڤیزاکەشی لە رێگەی "بەرپرسێکی گەندەڵ"ەوە لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق وەرگرتوە، دوای گەیشتنی بە ئەمریکاش هەوڵی جدی داوە بۆ مانەوە و داوکاریی پێشکەشکردوە بۆ په‌نابه‌ریی و هەوڵیداوە بە شێوەی ساختە هاوسەرگیری بکات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP