شێخ جه‌عفه‌ر: به‌شداری سه‌رۆك بافڵ له‌ میونشن نیشانه‌ی پێگه‌ی یه‌كێتییه‌

کوردستان
21:03 - 2024-02-18

شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا لێپرسراوی ئه‌نجومه‌نی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكانی ی.ن.ك به‌ بۆنه‌ی به‌شداریكردنی سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی له‌ كاره‌كانی لوتكه‌ی مینشن بۆ ئاسایش, په‌یامێكی بڵاوكردۆته‌وه‌ و رایگه‌یاند: ئاماده‌بوون و به‌شداریكردنی سه‌رۆك بافڵ له‌ كاره‌كانی (لوتكه‌ی مینشن بۆ ئاسایش) نیشانه‌ی گرنگیی رۆڵبینینی سه‌رۆكی یه‌كێتییه‌ له‌ ڕاگرتنی ئاسایشی ناوچه‌كه‌ و عیراق به‌ گشتیی و ئارامی وسه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان به‌ تایبه‌تی.

وتیشی: له‌ ئێستاداو وه‌ك هه‌میشه‌ یه‌كێتیی لایه‌نی سه‌ره‌كی و كارای ڕاگرتنی پارسه‌نگیی هێزه‌، به‌رامبه‌ر هه‌ر لایه‌ن و هێزێكی ناوچه‌یی و ده‌ره‌كی بییه‌وێت ئه‌و پارسه‌نگییه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان و عیراق لاسه‌نگ بكات.

باسیله‌وه‌شكرد: به‌شداریكردنی سه‌رۆكی یه‌كێتیی له‌ گرنگترین لوتكه‌ی ئاسایشی جیهانیدا، نیشانه‌ی پێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌یی یه‌كێتییه‌ له‌م كاته‌ هه‌ستیاره‌دا كه‌ جیهان به‌ گشتی و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ تایبه‌تی پیایدا تێده‌په‌ڕێت .

له‌كۆتای په‌یامه‌كه‌شیدا وتی: هه‌ڤاڵانی یه‌كێتی له‌ پاڵ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان، دڵنیان له‌ ئه‌نجامی به‌شداریكردنی سه‌رۆك بافڵ  و چاوه‌ڕوانی ده‌ركه‌وتنی قۆناغێكی پێشكه‌وتوتر له‌ ئارامی و سه‌قامگیری بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP