سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڤلادمیر پوتن به‌ شێت وه‌سف ده‌كات

جیهان
20:45 - 2024-02-22

جۆ بایدن سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، كه‌سێكی شێتمان وه‌ك پوتن هه‌یه‌، كه‌ ده‌بێت هه‌میشه‌ ترسی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی ئه‌تۆمیمان هه‌بێت. 

پێشتریش بایدن له‌چه‌ند بۆنه‌یه‌كی جیاوازدا، پوتنی به‌ خوێنڕێژ و تاوانباری جه‌نگ وه‌سف كردووه‌. 

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیاش له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌ ساڵی رابردوو له‌سه‌ر ئه‌و وه‌سفانه‌ی بایدن رایگه‌یاندبوو: ئه‌و لێدوانانه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و روسیا ده‌خاته‌ سه‌ر لێواری رووخان. 

كرملینیش وه‌سفه‌كانی بایدن به‌ سوكایه‌تی بۆ سه‌ر كه‌سایه‌تی پوتن ناوبردووه‌.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP