به‌پێی پرۆژه‌یاسایه‌ك كه له‌لایه‌ن هه‌ردوو حزبی پارتی سۆشیال دیموکرات و پارتی دیموکراتی ئازادەوە پێشکەش به په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا کراوە، به ده‌نگی 407 ئه‌ندام په‌رله‌مان په‌سه‌ندكرا، هاووڵاتییانی ئه‌و وڵاته ده‌توانن به شێوه‌یه‌كی سنووردار مادده‌ی هۆشبه‌ری حه‌شیشه به‌كاربهێنن.
به پێی دەقی پڕۆژەیاساکەش، لە مانگی نیسانی ئەمساڵەوە رێگە ده‌درێت هاووڵاتیان 50 گرام ماده‌ی حەشیشه هه‌لچبگرن به مه‌به‌ستی به‌كارهێنان له شوێنه تایبه‌ته‌كان، بەڵام لە شوێنە گشتییەکان تەنها رێگە بە هەڵگرتنی 25 گرام دەدرێت.
جگە لەوەش لە داهاتوودا رێگە بە یانە کشتوکاڵەکانی حەشیشه‌ش دەدرێت بە رێژەی دیاریکراو ئه‌و مادده‌یه بفرۆشن، بەڵام پێویستە کڕیارەکانی ئه‌و یانانه لە 500 کەس تێنه‌په‌رێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP