له‌ ساڵۆنی لاپەڕە نۆ کتێبی (وردە كووت) به‌ خوێنه‌ران ناساندرا

کوردستان
11:40 - 2024-02-24


ساڵۆنی لاپەڕە نۆی ناوەندی هەولێری مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەئامادەبوونی تێكۆشەران و نوسەران و رۆشنبیران و رۆژنامەنووسان، مەڕاسیمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی (وردە كووت) كە زنجیرەیەك وتارە لەبارەی دەستووری عێراقەوە لە نووسینی هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە سازكرد.

كۆڕەكە بەبۆنەی چلەی ماتەمینی خوالێخۆشبوو هەڤاڵ حەمید سابیر جێگری بەرێوەبەری گەلی كوردستان لەهەولێر بەساتێك وەستان بۆ گیانی پاكی خوالێخۆشبوو دەستیپێكرد، دواتریش لەوتەیەكیشدا هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە رایگەیاند: "ئەمڕۆ كەسێكی گرنگ و كاریگەر لەگەڵمان نییە ئەویش هەڤاڵ حەمید سابیرە كە كەسێكی شارەزا و بەئەزمون بوو لە راگەیاندنی یەكێتیدا بەداخەوە كەلێنێكی گەورەی لەناومان دروستكرد"، "یاد و یادەوەری هەڤاڵ حەمید سابیر بەگەورەیی لەلامان دەمینێتەوە".

پاشان هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە بەوردی ناوەرۆكی كتێبی (وردە كووت)ـ ی بۆ ئامادەبوان خستەڕوو كە زنجیرەیەك وتارە لەبارەی دەستووری عیراقەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP