ئاراوخۆ: لە یانەی بارسێلۆنا دڵخۆشم و نامەوێت روو بكەمە یانەیەكی دیكە

وەرزش
16:16 - 2024-02-24

رۆناڵد ئاراوخۆ كاپتن و سەركردەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی باس لە رۆشتن یاخود مانەوەی خۆی دەكات لە گەڵ یانەكەی
لە نوێترین دەركەوتنیشدا یاریزانی ناوبراو دەنگۆی جێهێشتنی یانەكەی بە هەواڵێكی نادروست وەسف دەكات وتیشی لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا دڵخۆشم و ماوەی 5 ساڵە لەگەڵیان كار دەكەم, هیچ كاتێكیش بیرۆكەی جێهێشتنی یانەكە بە مێشكمدا نەهاتوە,یانەی بارسێلۆنا یەكێكە لە باشترین یانەكانی جیهان و خەونی چەندین یاریزانە كە درێسی یانەكە بپۆشێت ئەمەش دوای ئەوە دێت لەماوەی پێشودا هەر یەكە لە یانەكانی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی و بایرن میونشنی ئەڵمانی لە هەوڵ بوون یاریزانەكە بە گرێبەستێك ببەنە ریزی یانەكەیانەوە.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP