هالاند ژماره‌ی پیوانه‌يی تۆمار ده‌كات و ده‌یشكێنێ
ئاكؤ بيبانى
ئێرلینگ هالاندی نه‌رویجی و ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه‌ی تۆپی پێی جیهان و مان سیتی له گۆڵ تۆماركردن ناوه‌ستێ و وه‌ك هێرشبه‌رێكی ترسناك ده‌ركه‌وتوه‌و بۆته مۆته‌كه‌ی گۆڵپارێزان ، دوای ئه‌وه‌ی ئێرلینگ هالاندی نه‌رویجی په‌یوه‌ندی كرد به ریزه‌كانی یانه‌ی مان سیتی و له خولی پریمه‌رلیگ ئه‌زمونێكی نوێی تاقی كرده‌وه، نه‌یارانی گۆڵكاره‌كه به‌ر هه‌ڵستیان ده‌كرد و پڕ‌و پاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌یان بڵاوده‌كرده‌وه گوایه هالاند ناتوانێت به ئاسانی خۆی له‌گه‌ڵ هه‌ل و مه‌رجه‌كان بگونجێنێت و كاتی پێویسته تاكو مه‌كینه‌ی گۆڵ تۆماركردنه‌كه ده‌ست به راماڵینی یانه‌كان ده‌كاته‌وه ! به‌ڵام هالاند پێچه‌وانه‌كه‌ی پیشانی هه‌موان دا، له‌یه‌كه‌م وه‌رزی یاریكردنی له‌گه‌ڵ سیتیزن توانی ئه‌سپی خۆی تاوبدات و 53 گۆڵ له‌سه‌رجه‌م خول و پاڵه‌وانێتیه‌كان ببه‌خشێته یانه‌كه‌ی ، پار ساڵ هالاند ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی به‌ناوی خۆیه‌وه تۆماركرد كه پێشتر هیچ ئه‌ستێره‌یه‌كی ئه‌و یانه ئینگلیزییه پێی نه‌گه‌شتوه ، كاتێك ته‌نها له یه‌ك یاریدا له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا و به‌رامبه‌ر به یانه‌ی لایپزیگ مێگا هاتریكی كرد و 5 گۆڵی له تۆڕی گۆڵی یانه ئه‌ڵمانیه‌كه تۆماركرد ، هالاند خۆی ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆمار ده‌كات و هه‌ر خۆشی ده‌یشكێنێته‌وه ! له جامی یه‌كێتی ئینگلته‌را به‌رامبه‌ر به یانه‌ی لۆتن تاون جارێكی دیكه هالاند كه‌وته‌وه گۆڵ تۆماركردن و پێنج گۆڵی به‌درێسی مان سیتییه‌وه نوسییه‌وه ، به‌مه‌ش ژماره پێوانه‌ییه‌كه به‌ناوی خۆیه‌وه مایه‌وه ، تاكو ئێستا هیچ یاریزانێكی مان سیتی نه‌یتوانیوه دوو جار مێگا هاتریك تۆماربكات ، ژماره‌كانی ئێرلینگ هالاند ته‌نها له سنوری یانه‌كه‌یدا نیه به‌ڵكو محه‌مه‌د سه‌ڵاحی میسریشی شه‌رمه‌زاركرد ، له‌و كاته‌وه‌ی سه‌ڵاح ڕویكردۆته لیڤه‌رپول 49 گۆڵی كردوه هالاندیش 79 گۆڵ ، مێگا هاتریكه‌كه‌ی یاریزانه باڵا به‌رزه‌كه ته‌نها له ماوه‌ی 55 ده‌قیقه‌دا نوسرانه‌وه ، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت تاكو كۆتایی ئه‌م وه‌رزه ژماره‌ی گۆڵه‌كانی به رێژه‌یه‌كی زۆر به‌رزبێته‌وه .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP