ئاراس محەمەد ئاغا پێشوازی لە وەفدێکی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوادەکات

عێراق
23:23 - 2024-03-05



ئیوارەی ئەمرۆ سێ شەممە ٥ ی ئاداری ٢٠٢٤ ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی حەوتی نەینەوا لە بارەگای مەڵبەند پێشوازی کرد لە وەفدێکی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا بەسەرۆکایەتی (دکتۆر ئەحمەد حاصود)سەرۆکی ئەنجومەن و ژمارەیەکی زۆری ئەندامانی فراکسیۆنە جیاوازەکانی ئەنجومەن وەکو (فراکسیۆنی تەقەدوم واتحاد ئەهل نەینەوا و  هەویەی وطنی و بابلیۆن و کۆتای شەبەک و ئیزیدی و عەقدی وطنی و حدبا وطنی ) هەروەها عبدئه‌لره‌حيم شەمەری و دکتۆر وەعد قەدۆ  و شێخ ئوسمان کلدانی ئەندامانی پەرلەمانی عیراق کرد.

لەکۆبونەوەیەکی دۆستانەی نێوانیادا کفتوگۆ لەسەر شێوازی کاری داهاتووی ئەنجومەنەکە و تەواوکردنی ئستحقاقی هەلبژاردن و پێکەوە کارکردن لە پارێزگاکە بە ئامانجی خزمەتکردنی هاوڵاتیانی شارەکە لەگشت سێکتەرەکانی ژیاندا کرا .

لەکۆبونەوەکەدا هەمووان رۆلی گرنگی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە پارێزگای نەینەوایان بەرزنرخاند بەتایبەتی بونی بارەگای یەكێتی لە شارەکە بۆتە جیگای کۆکردنەوە گشت لایەن و پێکهاتەکانی شارەکە بەبی جیاوازی .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP