عه‌بدولره‌حیم شممه‌ری، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق له فراكسیۆنی هاوپه‌یمانیی عه‌قدی وه‌ته‌نی رایگه‌یاند: سێ فراكسیۆنی سوننه له په‌رله‌مانی عیراق بڕیاریانداوه بایكۆتی كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ن تا ئه‌و كاته‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ڵده‌بژێردێت.
وتیشی: ئه‌و بڕیاری بایكۆتكردنه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانی هه‌ر سێ فراكسیۆنی حه‌سم و عه‌زم و سه‌روه‌رییه‌وه دراوه.
ئه‌و سێ فراكسیۆنه‌ی بایكۆتی دانیشتنه‌كانیان كردووه، 36 ئه‌ندامی په‌رله‌مانیان هه‌یه، موسه‌ننا سامه‌ڕایی، سه‌رۆكایه‌تیی هاوپه‌یمانیی عه‌زم ده‌كات، خه‌میس خه‌نجه‌ر، سه‌رۆكایه‌تیی هاوپه‌یمانیی سه‌روه‌ری و ته‌ڵال زه‌وبه‌عی، سه‌رۆكایه‌تیی هاوپه‌یمانیی حه‌سم ده‌كات.
دوای ئه‌وه‌ی له 14ـی تشرینی دووه‌می 2023ـه‌وه، دادگه‌ی باڵای فیدراڵیی عیراق له‌سه‌ر سكاڵایه‌كی له‌یس دلێمی، ئه‌ندامێتیی محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی پارتی ته‌قه‌دوومی له په‌رله‌مانی عیراق هه‌ڵوه‌شانده‌وه كه سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش بوو، تا ئێستا پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق چۆڵه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP