بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ وه‌زیری پێشووتری گواستنه‌وه‌ ده‌ركرا

عێراق
18:36 - 2024-03-11


  دادگای لێکۆڵینەوەی رەسافە، به‌هۆی پێشێلکاریی لە پێدانی مۆڵەتی وەبەرهێنان لە پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی فڕۆکەخانەی کەرکوکی نێودەوڵەتیی، بڕیاری دەستگیرکردن و پشكنینی بۆ وەزیری پێشووتری گواستنه‌وه‌ی عێراق دەرکرد" 

 نوسینگەی راگەیاندن و پەیوەندییە حکومییەکان لە دەستەی دەستپاکی عێراق ئلشمرایكرد:" بە بڕیاری دادگای لێکۆڵینەوەی رەسافە/ بەغدا، کە تایبەتە بە دۆسیەکانی دەستپاکی و سپیکردنەوەی پارە و تاوانی ئابوری، به‌هۆی پێشێلکاریی لە پێدانی مۆڵەتی وەبەرهێنان لە پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی فڕۆکەخانەی کەرکوکی نێودەوڵەتیی، بڕیاری دەستگیرکردن و پشكنینی بۆ وەزیری پێشوتری گواستنه‌وه‌ی عێراق دەرکرد" 

روونشیكردووه‌ته‌وه‌:" لە رێگەی وەزارەتی گواستنه‌وه‌ گرێبەستێک ئیمزاكراوه‌ کە بە روونی و ئاشکرایی بڕگەکانی یاسای وەبەرهێنان پێشێل دەکات، بۆیە بەپێی ماددەی 340ی یاسای سزادانی عێراقی بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ناوبراو دەركراوه‌".

 دەستپاکیی ئەوەشیخستوەتەڕو، تۆمەتبارەکە پێشێلکاری کردوە لە پێدانی مۆڵەت بە کۆمپانیای کارگێری فڕۆکەخانەکەو کۆمپانیای بونیاتنان و بازرگانیی گشتی."

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP