وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم: به‌غدا ته‌نها له‌ 59%ی مووچه‌ی ره‌وانه‌ كردوه‌

عێراق
21:42 - 2024-03-12

وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌ عێراقه‌وه‌ خراوه‌ته‌ سه‌ر هه‌ژمای حكومه‌تی هه‌رێم به‌شی ته‌واوی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عێراق ناكات و به‌ بڕی 390 ملیار دینار كورتهێنانی ده‌بێت.

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردوه‌، به‌ نوسراوێكی ره‌سمی داوایان له‌ وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدڕاڵ كردبوو به‌ ته‌مویلكردنی ته‌واوی موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان به‌ بێ جیاوازیی بۆ مانگی شوبات، ئه‌ویش به‌ بڕی 949 ملیار دینار.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدڕاڵ ته‌نها بڕی 560 ملیار و 217 ملیۆن دیناری ته‌مویل كردوه‌ كه‌ ده‌كاته‌ ڕێژه‌ی ته‌نها (59٪) له‌ كۆی گشتی موچه‌ی هه‌رێم و بێ به‌شكردنی ڕێژه‌ی (41٪)ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم له‌ شایسته‌ی موچه‌كانیان و تا ئێستا ئه‌و برە پاره‌یه‌ش كه‌ بڕیاری ته‌مویلكردنی دراوه‌ نه‌گه‌یشتۆته‌ ده‌ستی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێم. ئه‌م ڕێكاره‌ی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدڕاڵی وایكردوه‌ كه‌ كورتهێنان له‌ پێدانی موچه‌ی هه‌رێم دروستبێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP