دادگای باڵای فیدراڵی له‌باره‌ی مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و تێیدا هاتووه: وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵی بۆی روونكردوینه‌ته‌وه كه به بانكی كردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم كاتی ده‌وێت.
دادگای باڵای فیدراڵی رونشیكردۆته‌وه: مه‌به‌ستی دادگا له بریاره‌كه‌ی بۆ به بانكیكردنی مووچه‌ی مۆۆچه‌خۆران زه‌مانه‌تی مافه‌كانیان و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تییه.
راشیگه‌یاندوه: له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵی و هه‌رێمه په‌له بكه‌ن له بانكیكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم .
دادگای باڵای فیدراڵی داواشی له هه‌ردوولا كردووه، پرۆسه‌ی به بانكیكردن ده‌ست پێبكه‌ن و ده‌توانرێت مانگانه مووچه‌ی كاش به‌و كه‌سانه بدرێت كه هێشتا مووچه‌كانیان به بانكی نه‌كراوه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، ئه‌مرۆ دادوه‌ر عه‌بدولره‌حمان زێباری له پشكی پارتی له دادگای فیدراڵی كشایه‌وه‌و كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رێكخست و دادگاكه‌ی به پێشێلكاریی تۆمه‌تباركردووه، له‌و باره‌یه‌شه‌وه دادگای فیدراڵی جه‌ختیكرده‌وه كه كشانه‌وه‌ی ئه‌و دادوه‌ره كاریگه‌ری نابێت بۆ سه‌ر كاره‌كانیان چونكه سێ دادوه‌ری یه‌ده‌گیان هه‌یه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP