عه‌لی عه‌باس وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراق ڕاگه‌یاند، له 30ی مانگی (ته‌مموز)ی ئه‌مساڵ پشتیوانی حكومه‌تی عیراقی بۆ كه‌می ئاواره‌كان ده‌وه‌ستێت بڕی ئه‌و چوار ملیۆن دیناره‌شی كه بۆ هه‌ر خێزانێكی ئاواره له‌ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی دابینكراوه، ڕاده‌گیرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: له‌ئێستادا هه‌لێك له‌به‌رده‌م خێزانه ئاواره‌كان هه‌یه كه ئه‌و برە پاره‌یه وه‌ربگرن و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناوچه‌كانیان، یاخود بچنه ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپه‌كان، ئه‌و برە پاره‌یه‌ش ته‌واوی ئه‌و ئاوارانه ده‌گرێته‌وه كه له‌م دواییانه دێنه ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپه‌كان جا كه‌مپه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا بێت یان كه‌مپه‌كانی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین و سلێمانی.
پێشتر له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران ڕۆژی 30ی مانگی ته‌مموزی ساڵی 2024ی وه‌ك دوا واده بۆ داخستنی سه‌رجه‌م كه‌مپی ئاواره‌كان له‌عێراق و هه‌رێمی كوردستان دیاریكرد.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP