ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی عیراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئاماری لێكۆڵینه‌وه‌ی له به‌رپرسانی عیراق بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاند، له مانگی رابردوودا، 38 فه‌رمانی ده‌ستگیركردن و بانگهیشتكردنمان له‌سه‌ر دۆسییه‌كانی گه‌نده‌ڵی بۆ به‌رده‌م دادگا ده‌ركردووه و له‌و ژماره‌یه 37ـیان بۆ به‌رپرسانی پله باڵا بوون، هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، 32 فه‌رمانی بانگكردن بۆ دادگا و شه‌ش بڕیاری ده‌ستگیركردن له دژی به‌رپرسانی پله باڵا ده‌ركراون.
به پێی زانیارییه‌كان ئه‌وانه‌ی فه‌رمانی ده‌ستگیركردن یان بانگهێشتكردنی دادگایان بۆ ده‌رچووه، وه‌زیرێكی پێشتر و بریكاری وه‌زاره‌تێك و ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی ئێستا، هه‌روه‌ها 22 به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و 13 پارێزگاری پێشووی عیراق و نۆ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئێستان.
له دوایین ریزبه‌ندی رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی شه‌فافییه‌تدا، له كۆی 180 وڵاتی جیهان، عیراق له ریزبه‌ندیی 157ـه‌مین وڵاته، له‌ڕووی زۆری گه‌نده‌ڵی و كه‌می شه‌فافییه‌ته‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP