په‌یمانگای ئابووریی و ئاشتی راپۆرتێكی له‌باره‌ی ئه‌و وڵاتانه‌وه بڵاوكرده‌وه كه كه‌مترین رێژه‌ی سه‌لامه‌تییان له سه‌رانسه‌ری جیهاندا هه‌یه.
راپۆرته‌كه پێنج وڵاتی عه‌ره‌بی خستووه‌ته ڕیزبه‌ندی سه‌لامه‌تترین وڵاتان، كه كوه‌یت و مه‌غریب و مۆریتانیا له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر و عومان پێشه‌نگایه‌تی ده‌كه‌ن و زیمبابۆی و زامبیا و ڤێتنامیش كه‌مترین سه‌لامه‌تییان تێدایه له سه‌رانسه‌ری جیهاندا.
سوریا له پله‌ی یه‌كه‌می وڵاتانی عه‌ره‌بی و پێنجه‌می جیهاندایه له ڕیزبه‌ندی كه‌مترین سه‌لامه‌تی, عیراقیش له پله‌ی دووه‌می عه‌ره‌بی و پله‌ی 11ی جیهاندایه بۆ كه‌مترین سه‌لامه‌تی، هاوكات بوركیناو پاكستانیش له‌دوای عیراقه‌وه دێن.
هه‌ر له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه له ساڵی ڕابردوودا ڕێژه‌ی مردن به‌هۆی تیرۆره‌وه له جیهاندا به ڕێژه‌ی 22% به‌رزبووه‌ته‌وه و هێشتاش مه‌ترسی ناسه‌قامگیری زیاتر له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌یه‌و پێشبینیش ده‌كرێت بازنه‌ی ململانێكان فراوانتر ببێته‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP