حكومه‌تی عیراق به‌ پشكی هه‌رێم قه‌رزه‌كانی بانكی (TBI) ده‌داته‌وه‌

عێراق
21:55 - 2024-03-19

نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامداو گفتوگۆ له‌باره‌ی دۆخی گشتی عیراق كرا.

له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا وه‌زاره‌تی دارایی عیراق ڕاسپێردرا بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی بانكی بازرگانی عیراق ناسراو به‌ (TBI) به‌به‌كارهێنانی شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌بودجه‌ی عیراق.

به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی بانكی (TBI) به‌شێوه‌ی ساڵانه‌ ده‌بێت، هه‌ر ساڵێكیش بڕی 636 ملیار دینار ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ش له‌شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌بودجه‌ی ساڵی 2024 ده‌بڕدرێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP