سودانی بۆ ئه‌ڵمانییه‌كان: دۆخی سه‌قامگیری عیراق ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پێویستی به‌هاوپه‌یمانان نه‌ماوه‌

جیهان
21:58 - 2024-03-19

محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند، ئه‌و دۆخه‌ سه‌قامگیره‌ی له‌عێراقدا هاتوه‌ته‌ ئاراوه‌، ده‌رخه‌ری ئه‌و راستییه‌یه‌ كه‌ عێراق به‌ره‌و ئه‌وه‌ ده‌چێت له‌هه‌نگاوه‌كانی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌وڵاته‌كه‌ به‌ره‌وپێش چووبێت.

نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی محه‌مه‌د شیاع سودانی بڵاویكرده‌وه‌، له‌گه‌ڵ تۆبیاس لیندنه‌ر وه‌زیری حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا بۆ كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیاو وه‌فدی یاوه‌ری كۆبووه‌ته‌وه‌و ڕایگه‌یاندووه‌، سودانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ عێراق پێشوازی له‌كۆمپانیا ئه‌ڵمانییه‌كان و هاوبه‌شه‌كانی دیكه‌ ده‌كات له‌پڕۆژه‌كانی گه‌شه‌سه‌ندن و باشتركردنی ژێرخانی ئابوری وڵات.

لای خۆیه‌وه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا به‌رده‌وامه‌ له‌چالاككردنی ئه‌و پلانه‌ هاوبه‌شه‌ی كه‌سودانی له‌گه‌ڵ ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا واژوویان كردووه‌ له‌سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌یدا بۆ به‌رلین.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP