سەرۆككۆمار بە بۆنەی هاتنەوەی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی كوردییەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە

عێراق
17:39 - 2024-03-20



بە بۆنەی هاتنەوەی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی كوردییەوە، د. لەتیف جەمال رەشید سەرۆككۆماری عیراق پەیامێكی بڵاوكردەوەو رایگەیاند: "هیوای ئاشتی و ئارامی و سەقامگیری بۆ هەمووان دەخوازین".

دەقی پەیامەكە:

بەبۆنەی هاتنەوەی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی كوردییەوە، گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی لە گەلی كوردستان و سەرجەم عیراقییەكان و هەموو ئەو كەسانە دەكەین، كە لە جیهاندا بەبۆنەی ئەم جەژنەوە ئاهەنگ دەگێڕن، هیوای ئاشتی و ئارامی و سەقامگیری بۆ هەمووان دەخوازین.

نەورۆز بۆنەیەكە بۆ جەختكردنەوە لە یەكڕیزی و پاراستنی دەستكەوتەكان و چارەسەركردنی پرسە هەڵپەسێردراوەكان بەگیانێكی نیشتمانی و پتەوكردنی پێكەوەژیان لەنێوان هەموو پێكهاتەكان و كاركردنی پێكەوەیی و كارا لەپێناو خزمەتكردنی هاووڵاتیان و مسۆگەركردنی مافەكانیان و بەدیهێنانی خواستەكانیان لەژیانێكی شكۆمەنددا.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP