دادگای فیدڕاڵی عێراق: به‌ ئامانجی ناوزڕاندن هێرش ده‌كرێته‌سه‌رمان

عێراق
20:36 - 2024-03-20



دادگای فیدڕاڵی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، لە ئەنجامی ئەو بریارانەی دەیدەن، هێرشی میدیایی ناوخۆیی و دەرەکیی دەکرێتە سەرمان، ئامانجی ئەو هێرشانەش ناوزڕاندنی دادگای فیدڕاڵی و بەئامانجگرتنی شەرعیەتەکانیاتی.

لە راگەیەنراوێکدا دادگای فیدڕاڵی عێراق ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه‌:" جێبەجێکردنی پسپۆڕییەکانی دادگاکە بۆ جێبەجێکردنی دەستوورە،  لە پێناو پاراستنی یەکپارچەیی عێراق و بنیادنانی سیستمێکی کۆماری پەرلەمانی دیموکراتی و لەسەر بنەمای ئاشتیی دەسەڵات و دابەشکردنی سامانەکان بە شێوەیەکی دادپەروەرانە"

دادگای فیدراڵی روونیكردووه‌ته‌وه‌ كه‌:" ئەو هەنگاوانە پێویستیی بە پابەندیی هەمو دەسەڵاتەکانە و پێویستشه‌ دەسەڵاتە ناوخۆییەکان و دەسەڵاتە هەرێمییەکانیش رەچاوی پسپۆڕییە هاوبەشەییەکانی دەسەڵاتە فیدڕاڵییەکان بکەن."

 راگەیەنەراوەکەی دادگای فیدڕاڵی راشگه‌یاندووه‌ :" به‌هۆی ئەو بریارانەی بە پشبتەستن بە دەستوور دەیدەن، هێرشی میدیایی ناوخۆیی و دەرەکییان دەکرێتە سەر، ئامانجی ئەو هێرشانەش ناوزڕاندنی دادگای فیدڕاڵی و بەئامانجگرتنی شەرعیەتەکانیاتی."

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP