مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال سەردانی پێشمەرگەی دێرین عەلی کەمال یانکرد

کوردستان
16:02 - 2024-03-21

ئەمڕۆ ٢١ / ٣ / ٢٠٢٤ لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ، قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، مەکتەبی سکرتارییەت سەردانی کەسایەتی دیارو پێشمەرگەی دێرین مامۆستا ( عەلی کەمال) یانکرد لە سلێمانی.

لەدیدارێکدا لە نزیکەوە لە تەندروستی تێکۆشەر مامۆستا عەلی یان پرسی و هیوای تەمەن درێژ و تەندروست باشیان بۆ خواست .

هەر لە دیدارەکەدا مەکتەبی سکرتارییەت بە پێزانینەوە ئاماژەیان بە رۆڵی پێشمەرگەو تێکۆشەرانی شۆڕشی نوێ و یەکێتی لە خەباتی  چەکداری و سەرخستنی راپەڕین کرد و روونیانکردەوە بەشانازییەوە ئەمڕۆ یادی هەموو ئەو قارەمانانە بەبیردێنینەوە کە بەشێک بوون لە خەباتی رزگاری و لەبەرەی گەل و خاک مانەوە کە مامۆستا عەلی یەکێکە لە نموونەی ئەو تێکۆشەرانەو بەڕێزەوە لەماندووبوون و خەباتەکەی دەڕوانین .

لەبەرامبەردا مامۆستا عەلی کەمال خۆشحاڵی خۆی بەو سەردانە دەڕبڕی و بەسەرکردنەوەی تێکۆشەرانی دێرین و ئاوەڕدانەوەو بەتەنگەوە هاتنیان ، باشترین وەفادارییە بۆ ئەو قوربانییەی داویانەوە تەئکیدیشیکردەوە  هەمیشە لەسەر رێبازی سەرۆک مام جەلال درێژە بە خزمەتەکانیان ئەدەن و لەبەرامبەر هەر ئەرکێدا یەکێتیانە لە خزمەتی خاک و خەڵکیشدا دەبن .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP