سەرۆک بافڵ: بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی حاجی محەمەد بامۆکیمان پێگەیشت

کوردستان
12:02 - 2024-03-22

‎بەڕێزان بنەماڵەی سەربەرزی کاک حاجی محەمەد بامۆکی 

‎بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی كاك حاجی محەمەد بامۆکی، کەسایەتیی دیاری هەڵەبجە و سەرمایەداری کوردستانمان پێگەیشت.

‎بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی کوڕانی خوالێخۆشبوو، کەسوکار و بنەماڵە سەربەرز و دیارەکەیان دەکەم کە نموونەی كاری خێرخوازی و چاكەكارین.

‎لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شادبكات و سەبووری بەهەموولایەك ببەخشێت.

‎دڵسۆزتان 
‎بافڵ جەلال تاڵەبانی 
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP