به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، "ئه‌مڕۆ به‌هۆی كاریگه‌ری به‌رده‌وامی ئه‌و نزمه پاڵه‌په‌ستۆیه‌ی له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌مان هه‌یه، ته‌واوی ئاسمانی هه‌رێم هه‌وری باراناوی ده‌بێت، سه‌ره‌تا له ڕۆژئاوای هه‌رێم به شێوه‌ی نمه‌باران و بارانی مامناوه‌ند ده‌ستپێده‌كات و پاشان كاریگه‌ری درێژ ده‌بێته‌وه بۆ سه‌ر ته‌واوی ناوچه‌كانی تر.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، له سنوری پارێزگای دهۆك ڕێژه‌ی دابارین زیاتر ده‌بێت و هه‌ندێك كات ده‌گۆڕێت بۆ لێزمه باران و هه‌وره تریشقه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌بێت، له سنوری پارێزگای سلێمانی و كه‌ركوك و ئیداره‌ی گه‌رمیانیش بارانی مامناوه‌ند ده‌بارێت و هه‌ندێك كات باران به‌شێوه‌ی تاوه‌بارانی كورت خایه‌ن ده‌بێت.
رونشیكردۆته‌وه، بۆ كاته‌كانی شه‌و كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆله له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌مان لاواز ده‌بێت.
بۆ سبه‌ی شه‌ممه‌ش، كه‌شناسی ده‌ڵێت: ناجێگیری كه‌شوهه‌وا له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌مان به ڕێژه‌یه‌كی كه‌متر به‌رده‌وام ده‌بێت، ئاسمانی هه‌رێم به گشتی هه‌وری ته‌واو ده‌بێت و نمه‌باران و بارانی مناوه‌ند ده‌بارێت به تایبه‌تی له سنوری پارێزگای دهۆك و ناوچه شاخاوییه‌كان.
پله‌كانی گه‌رماش له ده‌وروبه‌ری 20 پله سه‌دی ده‌بێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP