به سه‌رپه‌رشتی فه‌رمانده‌ی پۆلیسی كه‌ركوك، (33) تۆمه‌تبار له هۆڵێكی گه‌ڕه‌كی قۆریا ده‌ستگیركران له‌كاتی (قوماركردن)دا .
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌ركوك بڵاویكرده‌وه، له‌سه‌ر ڕێنمایی وه‌زیری ناوخۆ و به پشتبه‌ستن به زانیاری دروست سه‌باره‌ت به بوونی هۆڵێكی قومار له ناوچه‌ی بازرگانی سه‌نته‌ری قۆریا، هێزێك له بنكه‌ی پۆلیسی قوریا و هێزی سوات به‌و كاره هه‌ڵساون.
له ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌تدا و به سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی فه‌رمانده‌ی پۆلیس، هه‌موو ئه‌وانه‌ی له هۆڵه‌كه‌دا ئاماده‌بوون ده‌ستگیركراون له‌كاتێكدا كه سه‌رقاڵی ((یاری قوماركردن)) بوون، كه چه‌ندین كه‌سی دیاری و بازرگانیان تێدایه، هه‌روه‌ها ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی پاره، و هه‌موو ڕێوشوێنێكی یاسایی به‌رامبه‌ر سه‌رپێچیكاران گیراونه‌ته‌به‌ر، چونكه ئه‌و یارییانه به‌شێكه له فێڵ و ساخته‌كاری به مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی پاره به ڕێگه‌ی نایاسایی و به پێشێلكردنی یاسا، و داب و نه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تی، و به‌ها ئاینیه‌كان، به‌تایبه‌ت له‌م مانگه‌دا كه مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه .
ئه‌و 33 تۆمه‌تباره به‌پێی مادده‌ی 389 له یاسای مه‌ده‌نی ده‌ستگیركراون و راده‌ستی لایه‌نی په‌یوه‌ندار كراون .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP