یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و یۆنامی و وڵاتانی نێوده‌وڵه‌تی ته‌ئكید له به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌واده‌ی خۆیدا ده‌كه‌نه‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌لینا رۆمانۆسكی باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌عیراق داوا له‌حكومه‌تی عیراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، دڵنیایی بده‌ن كه‌هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد‌و دادپه‌روه‌رو شه‌فاف و متمانه‌پێكراو به‌ڕێوه ده‌چێت، جه‌ختیشكرده‌وه كه پێویسته هه‌موو خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌نگیان هه‌بێت له بڕیاردان له‌سه‌ر داهاتوویان.
هاوكات نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عیراق یونامی داوا له هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كات له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك كاربكه‌ن تاكو به‌ره‌و چاره‌سه‌ر هه‌نگاوبنێن نه‌ك به‌ره‌و چه‌قبه‌ستووییه‌كی دیكه‌ی درێژخایه‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی 10ی حوزه‌یران له هه‌رێمی كوردستان زۆر گرنگه".
هه‌ر له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا ڤێدانت پاتێل جێگری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: "هه‌ڵوێستی نه‌گۆڕیان ئه‌وه‌بووه كه‌هه‌میشه پشتیوانی له‌ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئازاد‌و شه‌فاف به به‌شداری سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ن".
هه‌روه‌ها هه‌ردوو كونسوڵخانه‌ی گشتیی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا له هه‌ولێر، له دوو راگه‌یه‌ندراوی جیاوازدا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ته‌ئكیدیان له‌پشتیوانی خۆیان بۆ واده‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كردۆته‌وه، راشیانگه‌یاندووه: هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان زۆر گرنگه بۆ ده‌ربڕینی ده‌نگی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانی عیراق و داهاتووی ناوچه‌كه".
هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانیش، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و شه‌ش حزبی دیكه‌ی كوردستانی پشتیوانی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ن له‌و واده‌یه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دیاریكردووه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه پێشتر سێ جار واده‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن دیاریكرابوو، به‌ڵام به هۆكاری جیاجیا هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام نه‌دراوه، له ئێستاشدا له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان، داواده‌كه‌ن هه‌ڵبژاردنه‌كه له‌كاتی خۆیدا به‌ڕێوه‌بچێت و له‌وه زیاتر دوانه‌خرێت.
هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستان، پێویستی به ریفۆرمی گه‌وره هه‌یه و بۆ ئه‌م جاره‌ش له‌سه‌ر چه‌ند سكاڵایه‌ك له‌رێگه‌ی دادگای فیدراڵییه‌وه، توانراوه تاراده‌یه‌ك رێوشوێنه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كه باشتر بكرێت و كورسییه‌كانی په‌رله‌مان به یه‌كسانی به‌سه‌ر چوار بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن به گوێره‌ی هه‌ر چوار پارێزگای هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش بكرێت و كۆتای پێكهاته‌كانیش هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP