له ڕاپۆرتێكی ئاژانسی ئه‌سۆشێتد پرێسدا، له كۆبونه‌وه‌ی داهاتوی نێوان محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و جۆو بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكادا كه بڕیاره له ناوه‌ڕاستی مانگی داهاتودا به‌ڕێوه‌بچێت، دۆسیه‌ی ئابوری و ئازادكردنی ئه‌لیزابێس تسوركۆڤ كه رفێندراوێكی ئیسرائیلییه له عێراق تاوتوێ ده‌كرێت. ئه‌مه جگه له دۆسیه‌ی دۆلار و ئه‌و فشاره ئابورییه‌ی كه واشنتن هه‌وڵ ده‌دات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هاوكارییه ئابورییه‌كانی له‌گه‌ڵ تاران بۆ به‌غدا بیخاته‌ڕو.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، به‌شێكی گفتوگۆكه‌ی بایدن و سودانی بریتی ده‌بێت له ڕێگریكردن له هێرشكردنه سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق، له به‌رامبه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی شوێنپێی بونی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له سه‌رتاسه‌ری وڵاته‌كه‌دا، به‌ڵام دانوستانه‌كان سه‌باره‌ت به كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌شێكی دیكه‌ی سه‌ردانه‌كه ده‌بێت.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، محه‌مه‌د شیاع سودانی له‌سه‌ر بانگهێشتی جۆزێف بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا سه‌ردانی واشنتن ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی دیداری لوتكه له ڕۆژی دوشه‌ممه 15 مانگی داهاتوو.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP