كه‌شناسی هه‌رێم: كه‌شی پێشبینیكراوی ئه‌مڕۆو سبه‌ینێ‌ باراناوی ده‌بێت

کوردستان
11:21 - 2024-03-23



ئه‌مڕۆ 23- 3- 2024 بەرێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی، بەشی پێشبینی، کەشی پێشبینیکراوی 48 سه‌عاتی داهاتووی بڵاوكرده‌وه‌و ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه‌ كه‌، ئه‌مڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا لەگەڵ بارینی نمەباران، هەندێکجار مامناوەند دەبێت هەروەها ئەگەری بارینی بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاویە سنووریەکاندا هەیە.
پلەکانی گەرما، نزیک دەبێـت لە تۆمارکراوی دوێنێ .
 
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردووه‌ كه‌ سبەینێ‌ یەکشەممە 24- 3- 2024 ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی بارانی پچر پچر, لە کاتەکانی ئێوارەدا رێژەی دابارین زیاتر دەبێت لە ناوچەکانی گەرمیان و هەڵەبجەو هەندێ ناوچە لە باشوری پارێزگای سلێمانی. 

ئه‌وه‌شیخستووه‌ته‌ڕو كه‌ پلەکانی گەرما، نزیک دەبێت لە تۆمارکراوی ئەمرۆ.
 
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو شبە پلەی سیلیزی به‌م شێوه‌یه‌یه‌:
هەولێر : 17 
سلێمانی : 15
دهۆک : 16
کەرکوک : 18
هەڵەبجە : 17
زاخۆ : 17
سۆران : 13
حاجی ئۆمەران : 6
گەرمیان : 22

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP