ئاماری نوێی جه‌نگی غه‌ززه‌ راگه‌یه‌ندرا

جیهان
22:55 - 2024-03-24

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، دوایین ئاماری له‌باره‌ی ژماره‌ی قوربانیانی له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ ماوه‌ی 170 ڕۆژه‌ بۆردومان و شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان به‌رده‌وامن. 

به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌، له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا هێزه‌كانی سوپای ئیسرائیل، هه‌شت كۆمه‌ڵكوژی دیكه‌یان دژی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ ئه‌نجامداوه‌ و له‌ ئاكامدا، 84 كه‌س كوژراون و 106 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕوو، ژماره‌ی ئه‌و فه‌ڵه‌ستینییانه‌ی كه‌ تا ئێستا له‌ ئه‌نجامی هێرشه‌كانی  ئیسرائیلدا له‌ غه‌ززه‌ كوژراون، به‌رزبووه‌ته‌وه‌ بۆ 32 هه‌زار و 226 كه‌س، هه‌روه‌ها 74 هه‌زار و 518 كه‌سی دیكه‌ش بریندارن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP