فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عیراق كوژرانی گه‌وره‌ تیرۆریستێكی داعشی راگه‌یاند

عێراق
21:32 - 2024-03-28

فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراق، كوژرانی گه‌وره‌ تیرۆریستێكی داعشی راگه‌یاند كه‌ به‌رپرسی گواستنه‌وه‌ی تیرۆریستان و چه‌ك بووه‌ له‌نێوان عێراق و سوریادا.

فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌،  له‌دوای وه‌رگرتنی زانیاری وردو به‌رده‌وام، له‌ ئۆپراسیۆنێكی سه‌ركه‌وتوودا له‌ سنوره‌كانی سوریا و عێراق تیرۆریستێكی داعش به‌ناوی "سه‌میر خزر نه‌مراوی" كوژراوه‌.

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شكراوه‌، ئه‌و تیرۆریسته‌ به‌رپرس بووه‌ له‌ گواستنه‌وه‌ی تیرۆریستان و چه‌ك له‌نێوان عێراق و سوریادا  و ده‌ستی هه‌بووه‌ له‌ كوژرانی چه‌ندین هاووڵاتی بێتاوانی عێراقدا به‌تایبه‌ت له‌ پارێزگای ئه‌نبار.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP