بە ئامادەبوونی سەرۆککۆماری عیراق و خانمی یەکەمی عیراق و پارێزگاری سلێمانی و سیاسەتمەداران و رۆشنبیران و کەسایەتییە دیارەکان 24 هەمین ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد کرایەوە و تاجەگوڵینەی رێز و وەفا لەسەر مەزارەکەی دانرا.
د. لەتیف جەمال رەشید سەرۆک کۆماری عیراق لەسەر مەزاری مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەدەوە لە گردی سەلیم بەگی شاری سلێمانییەوە رایگەیاند: "یادی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد پێویستە و دەبێت هەموو رۆژێک یادی بکەینەوە و شانازییە کە ئەمساڵ لەم یادەدا بەشدارم، مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد قارەمان بوو، پێویستە هەموو رۆژێک لە نووسینەکانی و بیروباوەڕیی و سیاسەتی کەڵک وەربگرین".
"مامۆستا ئیبراهیم کەسایەتییەکی مەزنی هەبوو، لەڕووی ئەدەب و نووسین و کوردایەتییەوە، پێویستە چەندەها کتێبی لەسەر بنووسرێت و شانازی دەکەم کە ماوەیەکی زۆر لەگەڵیدا ژیاوم"، سەرۆک کۆمار وادەڵێت.
مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد، سیاسه‌تمه‌دارو خه‌باتگێڕ و نوسه‌ری ناوداری گه‌له‌كه‌مان لە رۆژی 8-4-2000 لە تەمەنی 86 ساڵیدا له‌شاری له‌نده‌ن كۆچی دوایی كرد و ته‌رمه‌كه‌ی گوێزرایه‌وه بۆ شاری سلێمانی و له رێوڕه‌سمێكی گه‌وره‌دا كه شایسته‌ی زیاتر له نیو سه‌ده‌ی خه‌بات و كۆششی ئه‌و كه‌سایه‌تییه بوو، له‌زێدی خۆی له سلێمانی نێژرا، ئەمڕۆش 24 ساڵ بەسەر ئەو کۆچەدا تێدەپەڕێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP