به‌یانی ئه‌مڕۆ 8-4-2024 جارێكی دیكه بازاڕ‌ی له‌نگه‌ی هه‌ولێر ئاگری گرته‌وه و دوكاندارێكیش له بازاڕه‌كه ده‌ڵێت: "به‌مه‌به‌ست بازاڕه‌كه ده‌سوتێندرێت و پێده‌چێت به‌رپرسێك چاوی له زه‌وی بازاڕ‌ی له‌نگه‌بێت".
ساڵانه چه‌ندجارێك ئاگر له بازاڕ‌ی له‌نگه ده‌كه‌وێته‌وه و به‌وهۆیه‌وه زیانی ملیۆنان دۆلار به‌كاسبكارانی بازاڕه‌كه ده‌كه‌وێت، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه رۆژی 27-2-2024 ئاگر له‌و بازاڕه كه‌وته‌وه‌و زیانی به 800 دوكان گه‌یاند.
كاروان میراوده‌لی وته‌بیژی به‌رگریی شارستانی هه‌ولێر له‌باره‌ی ئاگره‌كه‌وه بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاند ده‌ڵێت: "ئاگره‌كه‌ی ئه‌مڕ‌ۆی بازاڕ‌ی له‌نگه‌ی هه‌ولێر له‌ئاگره‌كه‌ی پێشوو گه‌وره‌تره‌و شوێنه‌كه‌ش هه‌مان شوێنی ئاگره‌كه‌ی پێشتره"
یه‌كێتی دۆسییه‌ی زیانلێكه‌وتووانی ئاگره‌كه‌ی بازاڕ‌ی له‌نگه‌ی هه‌ولێر كه رۆژی 27-2-2024 رووی‌دابوو خسته‌به‌رده‌م محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق و پێداگری له‌سه‌ر قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان كرد، به‌پێی زانیارییه‌كانیش له ئاگره‌كه‌ی پێشوودا 40%ـی بازاڕه‌كه سووتاوه كه نزیكه‌ی 800 دوكان بوو، وته‌بێژی به‌رگری شارستانی هه‌ولێریش ده‌ڵێت:" زیانی ئاگره‌كه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ئه‌وه‌ی پێشوو زیاتره".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP