یەکێتی بە ژمارە 129 بەشدای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات

کوردستان
12:03 - 2024-04-08

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق تیروپشکی بۆ پێدانی ژمارە بە هاوپەیمانی و حزب و کاندیدە سەربەخۆکان ئەنجامدا و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش بە ژمارە 129 بەشدای هەڵبژاردنەکە دەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە 8-4-2024، کۆمسیۆن تیروپشکی بۆ پێدانی ژمارە بەو هاوپەیمانی و حزب و کاندیدە سەربەخۆیانە دەستپێکرد کە بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەشداری دەکەن، ژمارەکانیش لە 101ـەوە دەستیپێکرد بۆ ژمارە 169. 

تیروپشکەکە راستەوخۆ ئەنجامدرا و لەرێگەی کەناڵەکانی راگەیاندنەوە گواسترایەوە، تێیدا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ژمارە 129ی بەرکەوت و بەو ژمارەیە بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات.

بڕیارە رۆژی 10-6-2024 هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت کەپڕۆسەکە دابەشکراوە بەسەر چوار بازنەدا (هەولێر-سلێمانی-دهۆک-هەڵەبجە)، تێیدا دوو هاوپەیمانی و 10 حزب و 587 کاندیدی سەربەخۆ بەشداری هەڵبژاردنەکە دەکەن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP