رزگار حاجی حەمە: خۆمان بۆ قۆناغەکانی داهاتووی هەڵبژاردن ئامادە دەکەین

کوردستان
16:34 - 2024-04-08


یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە بە لیستی جیا بەشداری هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەکات، بەپێی تیروپشکی کۆمسیۆن ژمارە 129ـی وەرگرت، لەبارەی ئامادەکاریەکانیشەوە لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنەکانی یەکێتی دەڵێت: "بەپێی خشتەی کۆمسیۆن خۆمان بۆ قۆناغەکانی داهاتووی هەڵبژاردن ئامادەدەکەین".

رزگار حاجی حەمە لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند: "یەکێتی بە ژمارە 129 بەشداری هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان دەکات و بەپێی خشتەی کۆمسیۆنیش، خۆمان بۆ قۆناغەکانی داهاتووی هەڵبژاردن ئامادە دەکەین".

"یەکێتی تەئکید لە هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد لەو وادەیەی دیاریکراوە کە 10ی 6ی 2024ـە دەکاتەوە و بۆ ئەمەش بەپێی قۆناغەکان، ئامادەکارییەکانی بەردەوامە و خۆی بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردن ئامادە دەکات"، رزگار حاجی حەمە وادەڵێت.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە تیروپشکێکدا بۆ پێدانی ژمارە بە هاوپەیمانی و حزب و کاندیدەکان، کە ئەمڕۆ لە بەغدا ئەنجامیدا، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ژمارە 129ـی وەرگرتو بەو ژمارەیە بەشداری هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان دەکات.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP