وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م مووچه‌خۆران و فه‌رمانبه‌ران مووچه‌كانیان وه‌رگرن، سبه‌ینێ ئه‌و بانكانه‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌یان له ئه‌ستۆیه ده‌وامیان ئاساییه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌رچه‌نده سبه‌ینێ پشووه، به‌ڵام بۆ دابه‌شكردنی مووچه ده‌وامی بانكه‌كان ئاسایی ده‌بێت.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه ئه‌مشه‌و بڵاویكرده‌وه، ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه كه:"له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سبه‌ی سێشه‌ممه ٢٠٢٤/٤/٩ ، له‌سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان پشووی فه‌ڕمییه، تاسه‌رجه‌م مووچه‌خۆران و فه‌رمانبه‌ران مووچه‌كانیان وه‌ربگرن، ده‌وامی سه‌رجه‌م ئه‌و بانكانه ئاسایی ده‌بێت كه ئه‌ركی دابه‌شكردنی مووچه‌یان له ئه‌ستۆیه".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP