لەماوەی سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵ واتە 2024، زیاتر لە یەک ملیۆن و 500 هەزار گەشتیار روویان لە هەرێمی کوردستان کردووە و چاوەڕێش دەکرێت رێژەکە زیاتر بکات.
ئیبراهیم عەبدولمەجید وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم بە دەنگی گەلی کوردستانی راگەیاندووە: "لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا زیاتر لە یەك ملیۆن و 500 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی كوردستان، چاوەڕوانیش دەکەین لەوەرزی بەهار و هاویندا ڕێژەی هاتنی گەشتیار ڕوو لە بەرزبوونەوە بکات".
"لەهەموو شوێنە گەشتیارییەکان، تیمەکانمان ڕێنمایی بەسەر گەشتیاراندا دابەشدەکەن و ڕینوێنیان دەکەن، هاوکات هەموو ئامادە کارییەکش کراوە لەئەگەری ڕوودانی هەر ڕووداوێکی نەخوازراو"، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم وادەڵێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP