موقاوەمەی ئیسلامی لە عیراق هەڕەشە لە ئەمریکا و ئیسرائیل دەکات

عێراق
10:41 - 2024-04-13

گروپی موقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق هەڕەشە لە ئەمریکا و ئیسرائیل دەکات و دەڵێت، هەرکارێکی نەخوازراو لە عێراق یان هەر وڵاتێکی بەرەی موقاوەمە ئەنجامبدەن، لە دەستیان رزگاریان نابێت.
لە گەرمەی چاوەڕوانییەکاندا و بۆ کاردانەوەی سەربازیی نێوان ئیسرائیل و ئێران، گروپی موقاوەمەی ئیسلامی، کە لە گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران پێکهاتووە، راگەیەندراوێکی هەڕەشەئامێزی بۆ واشنتن و تەلئەبیب بڵاوکردەوە.
لەبارەی پرسی کشانەوەی ئەمریکاش لە عێراق رایگەیاندووە، تا ئەمریکا لەسەر سنگی برینداری عێراق چۆکی دادابێت، گۆڕینی ناوەکان لە هاوپەیمانێتییەوە بۆ هاوبەشی ئەمنی و ناوی دیکە، هیچ لە مەسەلەکە ناگۆڕێت و هیچ ئاماژەیەکیش بۆ کشانەوەی ئەمریکا و وڵاتانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق بەدی ناکەن.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP