به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
گشتی كه‌شناسی و
بومه‌له‌رزه‌زانیی هەرێم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا
بڵاویكرده‌وه: ئه‌مڕۆ
ئاسمان لەهه‌ورەوە
بۆ نیمچه‌هه‌ور
ده‌گۆڕێت، ئه‌گه‌ری
تاوه‌باران و
بروسكەش له‌ناوچه‌كانی
رۆژئاوای هه‌رێم و ناوچه سنورییه‌كان و
قه‌زای شه‌نگال
و ده‌وروبه‌ری
و هه‌ندێك له‌ناوچه‌كانی
پارێزگای دهۆك هەیە، ئه‌گه‌ری
به‌رزبوونه‌وه‌ی
تۆزێكی سوكیش له‌ناوچه‌كانی
باشوور و رۆژئاوای هه‌رێم هه‌یه.
سەبارەت بەبەرزبوونەوەی پلەی گەرماش، كه‌شناسی
هەرێم رایدەگەیەنێت لە کەرکوک و گەرمیان بەرزترین پلەى گەرمی تۆماردەکرێت،
بەشێوەیەک لەکەرکوک دەگاتە 29 پلەی سیلیزیی و لەگەرمیانیش 30 پلەی سیلیزی
تۆماردەکرێت و شه‌ویش
كه‌شه‌كه جێگیرده‌بێته‌وه‌و
ئاسمان به‌ره‌و
ساماڵ ده‌گۆرێت.
ئاماژه‌ی
به‌وه‌شكرد:
سبه‌ینێ ئاسمان ساماڵ ده‌بێت
و نزیكه‌ی
1-3 پلەش پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP