عیراق گرێبەستێکی بۆ کڕینی 41 فڕۆکەی جەنگیی لەگەڵ ئەمریکا ئیمزاکرد

عێراق
11:52 - 2024-04-17

عێراق گرێبەستێکی بۆ کڕینی 41 فڕۆکەی جەنگیی لەگەڵ ئەمریکا ئیمزاکرد، وتەبێژی حکومەتی عێراقیش دەڵێت، لە چەند مانگی داهاتوودا فڕۆکەکان دەگەنە عێراق.
باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق، بە تۆڕی ( سی، ئێن، بی، سی)ی ئەمریکی، راگەیاند، دوای دیدارەکەی محەمەد شیاع سودانی و جۆ بایدن، عێراق گرێبەستێکی لەگەڵ ئەمریکا ئیمزاکردووە بۆ کڕینی 41 فڕۆکەی جەنگی.
وتیشی، لە چەند مانگی کەمی داهاتوودا، فڕۆکەکان رادەستی عێراق دەکرێن و پلانێکی دوورمەودا هەیە، عێراق بەشێکی پارەی فڕۆکەکان بدات و بەشێکی دیکەی پارەکەش دیاریی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەبێت.
وتەبێژی حکومەتی عێراق، ئاماژەی بەوەشکرد، رێککەوتن کراوە بۆ کۆتایهێنان بە کاری سەکۆی ئەلیکترۆنی ناردنە دەرەوەی پارە لە کۆتایی ئەمساڵدا و پشت بە بانکە مۆڵەتپێدراوەکانی عێراق دەبەسترێت بۆ رێکخستنی پەیوەندیی لەگەڵ بانکەکانی دەرەوە.
دووپاتیشیکردەوە، لە دیدارەکەی سودانی و بایدن، باس لە هەڵگرتنی گەمارۆی سەر بانکە عێراقییەکان و کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق کراوە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP