یوسف کیلابی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق هۆشداریی ده‌دات به فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان”مووچەکانیان لە (پرۆژەی هەژماری من) پارێزراو نابێت، ده‌شلێت، و بانكه حكومییه فیدراڵییه‌كان ئاماده‌ن بۆ ته‌وتینكردنی مووچه‌كانیان و دواكه‌وتنیشی له ئه‌ستۆی حكومه‌تی هه‌رێمه.
ئه‌و ئەندامه‌ی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی( x) ده‌ڵێت::” سه‌باره‌ت به ته‌وتنینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان میوانداریی به‌ڕێوه‌به‌رانی بانكه حكومیه‌كانیان كردووه”.
روونشیكردووه‌ته‌وه:”هه‌ر ته‌وتینكردنێك له ده‌ره‌وه‌ی بانكه حکومییه‌كانی فیدراڵی ناڕه‌سمییه و نابێته هۆی وه‌رگرتنی مووچه‌كانتان، لێره‌دا مه‌به‌ستم (هه‌ژماری منه)"
یوسف کیلابی راشیگەیاندووە، بانكه حكومییه فیدراڵیه‌كان ئاماده‌ن بۆ ته‌وتینكردنی مووچه‌كانتان، به‌ڵام دواكه‌وتنه‌كه‌ی له ئه‌ستۆی حكومه‌تی هه‌رێمه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP