لەئۆپراسیۆنێکدا دژی تیرۆرستانی داعش لەچیای حەمرین ژمارەیەک
تیرۆرست کوژران.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان لەعێراق لەراگەیەندراوێکدا
بڵاویکردەوە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ھەواڵگری سەربازی و بەھاوکاری و ھەماھەنگی
لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکان لەچیای حەمرین لەسنوری پارێزگای دیالە
ئۆپراسیۆنێک دژ بەتیرۆرستانی داعش لەو سنورە ئەنجامدراوە، بەھۆیەوە ژمارەیەک تیرۆرست
کوژراون.
راشیگەیاندووە: بەردەوامدەبن لەروبەڕوبوونەوەی تیرۆرستان و
پاککردنەوەی ناوچەکە لەپاشماوەکانی داعش.
بەشێک لەمیدیاکانی عێراقیش لەسەر ئەو ئۆپراسیۆنە بڵاویانکردووەتەوە
کە بەھۆیەوە ١١ تیرۆرستی داعش کوژراون.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP