دەستپاکی عیراق گومانی گەندەڵی لە پڕۆژەیەکی دوو ملیار دیناری لە کەرکوک دەکات

کوردستان
15:12 - 2024-04-23

دەستەی دەستپاکی عێراق لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە کەستافی فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی دەستپاکی کەرکوک بەدواداچوون و وردبینی لەپڕۆژەی کردنەوەی رێڕەوی رووباری خاسە لەپردی غەرناتە بۆ پردی چوارەم ئەنجامداوەو گومانی گەندەڵیی لەپڕۆژەکە بەدیکردووە کەتێچووی دوو ملیار و ١٤٨ ملیۆن دینار بووە.

ئاماژەی بەکۆمەڵێک سەرپێچیش کردووە، لەوانە بەکارھێنانی ھەندێ کەرەستە کە لەپڕۆژەکانی دیکەوە گواستراونەتەوە بــۆی، ئەمە جگە لەوەی کۆمپانیای جێبەجێکار پێش قیرتاوکردن شەقامەکانی بۆیاخــکردووەو کارەکانی ڕووپۆشکردووە بەئاگاداری و ڕەزامەندی سەرپەرشتیارانی پڕۆژەکە، لەکاتێکدا دەبوو دواتر ئەنجامی بدات.

دەستپاکی عیراق گومانی گەندەڵی لە پڕۆژەیەکی دوو ملیار دیناری لە کەرکوک دەکاتدەستپاکی عیراق گومانی گەندەڵی لە پڕۆژەیەکی دوو ملیار دیناری لە کەرکوک دەکاتبه‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان لیستی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بۆ مانگی ٤ى ئەمساڵ گه‌یشتووه‌ته‌ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق و بڕیاره‌ له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی ئاینده‌دا یاخود تــــا هه‌فته‌ی ئاینده‌ پاره‌ی موچه‌ ره‌وانه‌ هه‌رێمی كوردستان بكرێت.

 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP