قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات

کوردستان
15:23 - 2024-04-23

جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم داوای پێداچوونەوە بەبڕیاری داخستنی ئاسمانی تورکیا بەڕووی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیدا لەسەرۆک کۆماری تورکیا دەکات.
قوباد تاڵەبانی لەپەیامێکدا کە لەپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردووەتەوە رایگەیاندووە: بەشداربووم لەکۆبوونەوەی سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەتی هەرێم لەگەڵ سەرۆکی تورکیاو وەفدی یاوەریان
وتیشی: لەکۆبوونەوەکەدا داوام لەبەڕێز رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆکی تورکیا کرد کە پێداچوونەوە بکەن بەبڕیاری داخستنی ئاسمانی تورکیا بەڕووی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیدا.
دوێنێ دوای سەردانەکەی بۆ بەغداو کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک کۆمارو سەرۆک وەزیرانی عیراق، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بەسەردانێکی چاوەڕوانکراو گەیشتە هەولێرو لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم و مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیران و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێکرا.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP